لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت
بەپێی ئەو زانیارییانەی (باسنیوز) لە گەنجینەی هەولێرەوە دەستی کەوتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ٩ی ٢٠١٨، مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکووتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
سبەی دووشەممە ١٠ی ٩ی ٢٠١٨، مووچەی وەزارەتەکانی تەندرووستی و دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
دواتر لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ٩ی ٢٠١٨، مووچەی هەریەک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
بریاریشە وەزارەتی دارایی لە رۆژی پێنجشەممە ١٣ی ٩ی ٢٠١٨، مووچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابەش بکات.
دابەشنەکردنی مووچە لە ڕۆژی سێشەممە ١١ی ٩ی ٢٠١٨ بۆ پشووی فەرمی دەگەڕێتەوە کە بەهۆی یەکی موحەرەم، سەری ساڵی کۆچییەوە ڕاگەیاندراوە.
باسنیوز
