بەهۆی تەزووی کارەباوە گەنجێك گیانی لەدەست دا
به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵان له سنوورى گه‌رمیان، گیانى له‌ده‌ست دا.
ڕائید عه‌لى قه‌دورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسیویه‌تى: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگەڕەکی کەلاری کۆنی، شارى کەلار، گه‌نجێك هێنرایه به‌شى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار، كه به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه، گیانى له‌ده‌ست دابوو".
گەنجه‌كه ته‌مه‌نى 15 ساڵ بوه به‌ناوى ( ژیار محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن)، وه‌ك له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، بەگوتەی باوکی، گه‌نجه‌كه دەستکاری کارەبای کردووه و لەئەنجامدا کارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
bas news-
