پۆلیسی كۆیه‌: نه‌ك باره‌گا، ماڵه‌كانیشیان بۆردوومان كراون

 پۆلیسی كۆیه‌: نه‌ك باره‌گا، ماڵه‌كانیشیان بۆردوومان كراون
بارەگاکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە تۆپباران كران و، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە دەڵێ، تەنھا بارەگاکان نین بەڵکوو ماڵەکانیشیان بۆردوومان کراون و ژمارەیەکی زۆر بریندارن و شەھیدیش هه‌ن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، شۆڕش کاکە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی ''سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی کۆیەدا سوڕانەوە و بە کاتیۆشا بارەگاکانی حزبی دیموکرات و ماڵەکانیشیان بۆردوومان کرد.''

کامەران عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە ماڵپەڕی فەرمیی پاردیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەھۆی بۆردوومانەکانی ئەمڕۆوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٠ کەس بریندار بوون و، زیاتر لە ٧ کەس شەھید بوونە و برینی زۆر لە بریندارەکان سەختە و مەترسیی گیان لەدەستدانیان ھەیە."

بەیانیی ئەمڕۆ شه‌ممه‌، بارەگا و ماڵی ئه‌ندامانی حزبی دیموکرات لە شارۆچکەی کۆیەی سنووری پارێزگای ھەولێر به‌ فڕۆكه‌ و مووشه‌ك بۆوردوومان كران و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپەڕی فەرمیی پاردیموکراتی کوردستان ١١ شەھید و زیاتر له‌ ٣٠ی بریندار هه‌ن.
kdp-
Top