فراکسیۆنی پارتی ئیدانەی بۆردوومانی سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات دەکات

فراکسیۆنی پارتی ئیدانەی بۆردوومانی سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات دەکات
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، له ڕاگه‌یەنراوێكدا له‌باره‌ى بۆمبارانى ئه‌مڕۆی هه‌ردوو حزبى دیموكرات (حدکا) و (حدك) له ‌لایه‌ن هێزە سەربازییەکانی كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه‌ ڕایدەگەیەنێت، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە .



هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌یانیى ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ۸/۹/۲٠۱۸، لە شارۆچكه‌ى كۆیە بارەگاكانی حزبی دیموكراتی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستانیان بۆمباران كرد و بووە هۆی شەهیدبوونی چەند كەسێك و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە .



له‌و ڕاگه‌یەندراوه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه‌، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ كه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ۸/۹/۲٠۱۸ بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات (حدکا) و (حدك) لە شارۆچکەی کۆیە، له‌ لایه‌ن هێزە سەربازییەکانی كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه‌ بۆمباران كران، کە بەو هۆیەوە چەند كه‌سێك شەهید و بریندار بوون. ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و بە دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاک و سەروەریی وڵاتەکەمان دەزانین. لە هەمان کاتدا، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان بە سەرکردایەتیی هەردوو حزبی دیموکرات و کەسوکار و هاوڕێیانی شەهیدەکان دەگەیەنین و هیوای زووچاکبوونەوەیش بۆ بریندارەکانیان دەخوازین.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان
kdp-
Top