ئەمجەد حوسێنپەناهی: براکەم لەسەر بیری ئازادیخوازی لەسێدارە درا
ئەمجەد حوسێنپەناهی گوتیشی: "ڕامین پاش ٧ مانگ ئازار و ئەشکەنجە و زیاتر لە یەک ساڵ و دوو مانگ زیندانی، سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییانە بۆ ڕزگارکردنی لە مەرگ، بەداخەوە بەبێ تاوان لەسێدارە درا تەنیا تاوانی ڕامین ئازادی و خەبات بوو لەپێناو ئازار و ڕزگاریی نەتەوەکەی".
هاوکات لەمبارەوە حوسێن ئەحـەدینیاز پارێزەری ڕامین بۆ کەناڵی (کوردستان 24) گوتی: "بەداخەوە ڕامین بەهۆی ئەو مانگرتن و دوورینی دەمی و مانگرتن لە خواردن و نەخۆشی دۆخی زۆر ناجێگیر بوو و سەرەڕای هەوڵی ئێمە و هەموو چالاکانی کورد و بنەماڵەکەی، بەداخەوە بەبێ ئاگاداریی من و بنەماڵەکەی لەسێدارە درا کە کردەوەیەکی دژە یاسایی بوو.
باسنيوز
