حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆردومانەکەی ئێران لە کۆیە شەرمەزار دەکا
لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۸/۹/۲٠۱۸، بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبى دیمو‌كراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه بۆمباران كران كه له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە: ”وێڕاى ئیدانەکردنى ئه‌و بۆمبارانه، دووپاتى ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ده‌بێته هۆى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داواكارین دووباره نه‌بێته‌وه، ڕێز له یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بگیریت و هه‌رێم نه‌كرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان“.
هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان کراوە و هیواى زووچاكبوونه بۆ بریندارن خوازراوە. ئاماژەش بەوە دراوە: “هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ركى خۆى بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان جێبه‌جێ ده‌كات و تیمەکانی فریاگوزاریمان ڕاسپاردووە بە هەموو توانایەکی خۆیانه‌وه فریای زیانلێکەوتووان و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه بکەون”.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۸/۹/۲٠۱۸ بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه بۆمباران كران كه له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
وێڕاى ئیدانەکردنى ئه‌و بۆمبارانه، دووپاتى ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ده‌بێته هۆى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داواكارین دووباره نه‌بێته‌وه، ڕێز له یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بگیریت و هه‌رێم نه‌كرێته گۆڕه‌پانیى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه بۆ بریندارن ده‌خوازین، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ركى خۆى بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان جێبه‌جێ ده‌كات و تیمەکانی فریاگوزاریمان ڕاسپاردووە بە هەموو توانایەکی خۆیانه‌وه فریای زیانلێکەوتووان و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه بکەون.
سه‌رۆكایه‌تیى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
۸ی ئەیلولی ۲٠۱۸
باس‌نیوز
