ئێران سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی لەسێدارە دا
هاوکات چەند سەرچاوەیەکی سەر بە سوپای پاسدارانیش ئەو هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە
لەمبارەوە ئەمجەد حوسێنپەناهی برای ڕامین، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و نووسیویە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ ڕامین، لە گرتووخانەی ڕەجایی شەهری کەرەج، زانیار و لوقمان مورادیش لەسێدارە دراون.
ڕامین حوسێنپەناهی کە هاوینی ساڵی پار لە نزیک شاری سنە بە برینداری دەستگیر کرابوو، ماوەی یەک ساڵ و دوو مانگ لە گرتووخانە بووە و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە حوکمی سێدارەی بۆ برایەوە و سەرەنجام ئەمڕۆ شەممە 2018/9/8 لەسێدارە درا.
زانیار و لوقمان مورادی دوو چالاکوان و بەندکراوی سیاسیی کورد کە ماوەی ١٠ ساڵە لە گرتووخانە دان، سزای سێدارەیان بۆ بڕابووە و سەرەنجام ئەمڕۆ ئەوانیش لەسێدارە دراون.
باسنيوز
