حدک: پاش مووشەکبارانی بارەگاکانی دیموکرات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی کۆیە سووڕاونەتەوە

 حدک: پاش مووشەکبارانی بارەگاکانی دیموکرات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی کۆیە سووڕاونەتەوە
دەفتەری سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و جەختی لە شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە لایەنگرانیان کردەوە.





کەمێک لەمەوبەر، حدک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، کاتژمێر ١٠:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨، قەڵای دیموکرات کە بنکەی دەفتەری سیاسیی حزبەکەیانی لێیە، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا، کەوتووەتە بەر ھێرشی مووشەکی و ھەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران.





ئەوەش ئاشکرا کراوە: ”لە کاتی ئەو ھێرشە و بە دوای ئەو ھێرشە دا، فڕۆکەی بی سەرنشین بە ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە. ھەر دوا بە دوای ھێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریای حزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر ھێرشی چەندین مووشەکی دیکە. بە داخەوە ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حزب بە ھۆی ئەم ھێرشەوە، شەھید و بریندار بوون“.























باسنيوز
Top