فراکسیۆنی بزووتنەوە: دەبێ پەرلەمان لەبارەی بۆردومانەکەی کۆیە کۆ ببێته‌وه
ئاری عه‌بدوله‌تیف، سه‌رۆكی فراكسیۆنیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له پەرله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه(8/9/2018)، له ئه‌كاونتی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ڕای گه‌یاند: "له‌سه‌ر بوردومانی نادیاری کۆیە و قوربانیانی و ئەو حاڵەتە نائارام و ترسەی کە باڵی کێشاوە بەسەر ناوچەکەدا، بۆ بەرگرتن لە هەر هەڕەشە و پێشهاتێکی قورس دژی خاک و سەروەریی هەرێمی کوردستان، وەک فراکسیۆنی بزووتنەوە، داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەین، دەستبەجێ کۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدات".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه داواش ده‌كات كه پەرلەمان بە حیکمەتەوە، لە دۆخەکە بڕوانێت و "بتوانێت بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکات، بە ئاڕاستەی چارەسەر و بەرگرتن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، لە خاکی هەرێمی کوردستاندا".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه(8/9/2018) ، باره‌گانی هه‌ردوو لایەنی حزبی (حدك و حدكا) له قه‌زای كۆیه ، بوردمان كران، له‌وباره‌یه‌وه کاوە بەهرامی، فەرماندەی فەرماندەیی حدکا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)ش، پێشتر بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاندبو، ئەو بۆردومانەی کە دەستی پێ کردووە بۆ سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی حدک و حدکا، ”کۆماری ئیسلامیی ئێران“ ئەنجامی دەدات.
بەپێی زانیاریی بەرپرسانی تەندروستیی کۆیە لەو بوردومانەدا هەتا ئێستا لە هەردوولا 11 شەهید و 40 بریندار هەیە کە بەشێک لە شەهید و بریندارەکان لە ئەندامانی ڕێبەریی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)ن.
