كێشه‌ى به‌روبوومى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
حسێن حه‌مه كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و ڕهزگهرى له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان"به‌رده‌وام سكاڵاى ئه‌وه له جووتیاران ده‌بیستین، كه به‌روبومه‌كانیان نرخێكى كه‌م ده‌كات یان وه‌ك پێویست له بازاڕه‌كان ساغ نابێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر كاره‌كانیان دروست ده‌كات".
ڕوونیكرده‌وه، كه‌هاوكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى، سه‌وزه و میوه له مه‌رزه لاوه‌كییه‌كانى نێوان هه‌رێم و وڵاتانى دراوسێ وه‌ك پێویست به پێى ڕێنماییه‌كان هاورده ناكرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌وه‌ش، كه له مهزرێكى عێراق سه‌وزه و میوه‌ى ئێران هاورده‌ى عێراق ده‌كرێت و دواتر ده‌نێردرێته هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌ى زۆر بۆ ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌روبوومى جوتیارانى كوردستان، دروست بووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، ئاشكراى كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه، له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى عێراق قسه‌یان كردووه و لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ڕێنمایى و مه‌رجێك له هاورده و هه‌نارده‌كردنى سه‌وزه و میوه بۆ یه‌كترى ئاماده بكه‌ن، كه ئومێد ده‌كرێت، له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا لیژنه‌كه ده‌ست به كاره‌كانى بكات.
باسنيوز
