كێشه‌ى پاره‌ى جووتیاران له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه
عه‌بدولڕه‌زاق عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازی و بازرگانى ڕايگه‌یاند: "حكوومه‌تى عێراق له‌ماوه‌ى ساڵانى (2014 ، 2015 . 2016) ته‌نها نیوه‌ى پاره‌ى گه‌نمى وه‌رگیراوى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانى ناردووه، ئێستا باس له‌وه ده‌كات كه ته‌واوكارى پاره‌كه‌ى ئه‌و ساڵانه ده‌نێرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه ده‌ركه‌تووه، ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا به‌نیازه بینێرێت زۆر كه‌متره له مافى جووتیاران، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تیش: "یه‌ك دینار مافى جووتیاران كه‌متر بێت، ئاماده‌نین پاره‌كه وه‌ربگرین".
ئاشكراشى كرد، بۆ ئه‌و كێشه‌یه حكوومه‌تى هه‌رێمیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه و بڕیار وایه له میانى دانووستانه‌كانیان له گه‌ڵ به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدارى حكوومه‌تى عێراق، باسى لێوه بكه‌ن و چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بدۆزنه‌وه.
باسنيوز
