لە ئامەد بوكێكی تەمەن 14 ساڵ لە هۆڵی زەماوەند ڕزگار كرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە له شاری ئامەد، كچێكی منداڵی ته‌مه‌ن 14 ساڵ كه خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هاوسه‌رگیری پێده‌كرا كه حه‌فت ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو، له دوا ساتەكاندا لەنێو هۆڵی زەماوەند له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه رزگار كرا.
ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی بڵاوی كردەوە، تیمه‌كانی هۆبه‌ی منداڵانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه، له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری چوونه هۆڵێكی ئاهه‌نگێڕانه‌وه له شارۆچكه‌ی یه‌نیشه‌هیری ناوه‌ندی ئامەد.
تیمه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت كه بووكه‌كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه و زاواش ته‌مه‌نی 21 ساڵه، له‌به‌رئه‌وه كچەكە له‌لایه‌ن تیمی پۆلیسه‌وه برا بۆ هۆبه‌ی منداڵان، پاشان دایك و باوكی كچه‌كه و كوڕه‌كه‌ش ده‌ستگیر كران.
bas news-
