سەدر: عەرشی گەندەڵکاران دەهەژێنین

سەدر: عەرشی گەندەڵکاران دەهەژێنین
لە پەیامێکیدا دەربارەی دۆخی ناهەمواری شاری بەسڕە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هۆشداری دا لە چی دیکە برسیکردنی خەڵکی بەسڕە و داوای کرد بەپەلە و لە ماوەی تەنیا سێ ڕۆژدا چارەی گرفتەکانی بکەن، ئەگەرنا هەڵوێستێکیان دەبێ کە چاوەڕواننەکراو دەبێ.


لەو پەیامە ڤیدیۆییەدا کە کەمێک لەوبەری ئەمڕۆ پێنجشەممە، تایبەت بە دۆخی ناهەمواری بەسڕە پێشکەشی کرد، موقتەدا سەدر هەڕەشەی نیشاندانی هەڵوێستێکی کرد کە لە چاوەڕوانیی کەسدا نەبێ. ئەو گوتی، بەسڕە کارەبا و ئاو و خزمەتگوزاریی سەرەتایی نییە، کار وا بڕوات ئەو شارە بەرەو وێرانی دەڕوات.

سەدر گوتی، خەڵک لە بەرانبەر داواکردنی خزمەتگوزارییەکانیاندا ناڕەزایەتی دەردەبڕن، کەچی هاووڵاتی بە ناهەق دەکوژرێن. داوایشی کرد کە خۆپیشنادانەکان بە هێمنی بن و فڕگە و دەروازەکان و دامەزراوە حکوومەتییەکان بپارێزرێن.

سەدر هەوەها داوای کرد، هەرچیی زووە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆ ببێتەوە و ڕاشکاوانە و راستەوخۆ پەنجە بخاتە سەر برینەکان و ڕێچارەی بەپەلە و گونجاو بۆ دۆخی نالەباری پارێزگای بەسڕە بدەزێتەوە. هاوکات داوای کرد لەو کۆبوونەوەیەدا حکوومەت و وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان، پارێزگای بەسڕە و ئەنجوومەنی پارێزگاکە کرد، بەپەلە کۆ ببنەوە و چارەی ئەو دۆخە بکەن، ئەگەرنا دەبێ هەموو ئەوانە پۆستەکانیان جێ بهێڵن، کە وا نەکەن کارێک دەکەن کە بە هۆیەوە ۆەرشی گەندەڵکاران دەهەژێنن.

سەدر دەستوەردانی دەرەکی و هەرەها حەشدی‌شەعبی لە خۆپێشاندانەکان و هەوڵدان بۆ نانەوەی پشێوی زیاتر ڕەت کردەوە.
kdp-
Top