وه‌زاره‌تى كاره‌با: پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با كه‌وته بارى جێبه‌جێكردنه‌وه
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با، ڕايگه‌یاند: "پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م له گه‌ڕه‌كێكى شارى هه‌ولێر كه‌وتوه‌ته بارى جێبه‌جێكردن".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با، ئەوەشی خستە روو، کە دواى سه‌ركه‌وتنى قۆناغه‌كه، به‌رنامه هه‌یه كه به چه‌ند قۆناغێك و له‌ماوه‌ى 12 – 18 مانگ ئه‌و پێوه‌ره بۆ ته‌واوى هاوبه‌شانى كاره‌با له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ببه‌ستن.
ئاشکراشی کرد، کە به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌توانرێت كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به‌هاووڵاتییان زیاد بكرێن و رێگریش له زێده‌ڕۆییه‌كانى سه‌ر كاره‌باى نیشتمانى بکرێت.
باسنيوز
