لە گەرمیان گەنجێک بە چەکی تاپڕ کوژرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6\9\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە شەوی ڕابردوو لەگوندی ساڵح ئاغا سەر بە شارەدێی قۆرەتوو، گەنجێک بەناوی هەڤاڵ جەمال عەلی، لەدایکبووی 1996 بەچەکی تاپڕ کوژرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بە گوتەی برایەکی، ناوبراو تادرەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەپاسەوانی مەرەزە لەگەڵ براکەی بووە و دواتر بەجێی هشتووە ئەوبرایەی کە کوژراوە بەمەبەستی پاسەوانی مەرەزە شەو لەوێ ماوەتەوە بەیانی ئاگاداربوون کە کوژراوە.
ئەوەشی روون کراوەتەوە، کە لەئێستا تەرمەکەی هێنراوەتە بەشی پزیشکی دادوەری شاری کەلار و برای کوژراوەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 بەند کراوە، هاوکات پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کردووە.
باسنيوز
