سوپای عێراق هەڕەشەی خاپوورکردنی گوندە کوردنشینەکانی سنووری قەرەتەپە دەکات

 سوپای عێراق هەڕەشەی خاپوورکردنی گوندە کوردنشینەکانی سنووری قەرەتەپە دەکات
بەرپرسێکی پارتی، ئاشکرای دەکات کە حکوومەتی عێراق دانیشتوانی چوار گوندی سنووری قەرەتەپەی ئاگادار کردووەتەوە، کە گوندەکانیان خاپوور دەکات.

کەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین، رايگەیاند: ”سوپای عێراق دانیشتوانی چوار گوندی کوردنشینی سنووری قەرەتەپەی ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر بێت و نەگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان ئەوا گوندەکانیان خاپوور دەکات“.

پێش سێ مانگ دانیشتوانی هەر سێ گوندی گڵابات، گوندی عەین شوکر، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە گوندەکانیان چۆڵ کرد، ئەو بەرپرسەی پارتی، گوتیشی: ”دانیشتوانی ئەو چوار گوندە بەهۆی ئەوەی ژیانیان پارێزراو نەبووە گوندەکانیان چۆڵ کردووە، ئێستاش دەڵێن ناگەڕێینەوە بۆ گوندەکانمان، چونکە ترسی ئەوەمان هەیە لەلایشن داعشەوە توشی قەتڵ و عام ببینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هێزە عێراقییانەی لەو ناوچانەن توانای پاراستنی ئێمەیان نییە“.

دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، بەهۆی خیانەتی گرووپێکی خیانەتکراوە، کەرکووک و خورماتوو، کەوتە دەست حەشدی شەعبی، لەوکاتەوە دۆخی کوردانی ئەو ناوچەیە ئاڵۆزە و باری ئەمنی تێکچووە.









باسنيوز
Top