عەللاوی "بە نیازە" دەستبەرداری کورسییەکەی لە پەرلەمان، بێت

عەللاوی
سەرکردەیەکی سیاسیی ناسراوی عێراقی واز لە کورسییەکەی دەهێنێت و سەرچاوەیەک هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.



سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، عەللاوی "بە نیازە" دەستبەرداری کورسییەکەی لە پەرلەمان، بێت.



ئەو سەرچاوەیە هۆکاری ئەو بیرکردنەوەیەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە عەللاوی بێزار بووە لەوبارودۆخەی پەرلەمان و کڕین و فرۆشتنی دەنگ و کورسییەکان.



لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە رۆژی 12/5/2018 ئەنجام درا، ئیئتیلافی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی 21 کورسی بەدەست هێنا.




باسنیوز
Top