دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان


ئێوارە ئەمڕۆ بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.


ئەمڕۆ چوارشەممە 5/9/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 121 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 121 هەزار دینار بوو.


هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و 28 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 68 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1197 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1192 دۆلار بوو.


نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 175,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 232,000 دینار

bas news-
Top