ئافرەتێکی دیکەی ئێزدی ڕزگار کرا
حوسێن قائیدى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، دواى هه‌وڵ و كۆششێكى زۆرى نووسینگه‌كه‌مان توانیمان ئافره‌تێكى تر‌ى ئیزدى به ناوى ''فه‌یرۆز حازم'' له سووریا ڕزگار بكه‌ین."
وه‌ك قائیدى ئاماژه‌ى دا: "ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌نى 18 ساڵه و خه‌ڵكى گوندى وه‌ردییه‌ى سه‌ر به قه‌زاى شنگاله ".
به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له شارى دهۆك ڕوونیشى كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى نووسینگه‌كه‌مان له دواى ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ى ڕووی دا توانیومانه 3 هه‌زار و 326 كه‌س له كۆى 6 هه‌زار و 417 ڕفێنراو ڕزگار بكه‌ین كه له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشەوە ڕفێنراون."
حوسێن قائیدى له كۆتاییى لێدوانه‌كه‌یدا گوتى: "وه‌كو نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ئێزدیى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش ماوه‌ى چوار ساڵه له سه‌ر ئه‌م كاره به‌رده‌وامین و به شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ین بۆ ڕزگاركردنى ته‌واوى ڕفێنراوان له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش و بۆ كه‌یفخۆشیى كه‌سوكارى قوربانیان له هه‌موو شوێنێک."
kdp-
