چاودێرێکی سیاسی: عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان وەک دەوڵەت نامێنێتەوە
ئێستا هەوڵەکانی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بەردەوامن و کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانیش کراوە و پارتی و یەکێتیش پرۆژەی هاوبەشیان هەیە، لەو بارەیەشەوە، شێروان دووبەردانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "کورد لەگەڵ هاوپەیمانییەک دەبێت کە داواکاریی کورد جێبەجێ بکات، و بڕیاردان لە پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی هێشتا نەهاتووەتە دان، کوردیش چاوەڕێی بڕیاری جیبەجێکردنی داواکارییەکانە لە هەردوو میحوەری گەورە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق."
شێروان دووبەردانی گوتیشی: "دادگای فیدراڵی لە حەفتەی داهاتوودا بڕیار دەدات لە پێکهێنانی گەورەترین کوتلە و ئێمەی کوردیش هەڵوێستی فەرمیی خۆمان ڕاگەیاندووە، کێ داواکاریی کورد جێبەجێ دەکات بە پێی کات لەگەڵی دەبین."
ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێ: "کورد چەندین داواکاریی لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو هەیە، ئەویش کێشەی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانی تر و چەندین داوکاریی تریش و، کورد ڕازیش نابێت کاتێکی درێژ بۆ جێبەجێکردنیان هەبێت، ئێمە گرەنتی کاتیشمان دەوێت، چونکە ئێمە لەسەر ئەساسی تەوافق و تەوازن و شەراکەت پشکداری دەکەین."
پێوەست بە پێکهێنانی کابینەی عێراق ڕێبین سه‌لام، چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ناوماڵی شیعه په‌رته و ئێستا بوونه‌ته دوو فراكسیۆن، هیچ كامیشیان تواناییی ئه‌وه‌ی نییه حكوومه‌ت دروست بكات. كورد خۆی بداته پاڵ هه‌ریه‌كه له‌و فراكسیۆنانه، ئه‌وه ئه‌و فراكسیۆنه ده‌توانێت سه‌رۆكوه‌زیران بۆ خۆی به‌رێت".
سەبارەت بە كاریگه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر عێراقه‌وه. ڕێبین سه‌لام ده‌ڵێ: "زه‌مانی ئه‌مانی عێراق هه‌رێمی كوردستانه، هه‌ركاتێك عێراق كه‌وتووه‌ته گێژاوه‌وه ئه‌وه له هه‌ولێر، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، بینیشمان چۆن دژی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان بوون له عێراق كه بۆ ناوخۆی عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش ڕوونه، عێراق بەبێ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت نامێنێته‌وه".
له‌باره‌ی ڕۆڵی كورد له دروستكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ دروستكردنی حكوومه‌تی نوێی عێراق ناوبراو ده‌ڵێ: "لایه‌نه عێراقییه‌كان پێویستیان به كورد هه‌یه تاوه‌كو گڕێكوێرهی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقیان بۆ بكاته‌وه، ده‌شبینین كورد زۆر ژیرانه مامه‌ڵه ده‌كات كه ئێستا پارتی و یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان وه‌ره‌قه‌یه‌كی كوردیان پێیه كه هه‌ر لایه‌نێكی عێراقی بتوانێت داواكاریی كورد جێبه‌جێ بكات ئه‌وه ئه‌و فراكسیۆنه ده‌بێته زۆرینه و داواكانی كوردیش له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدان، كه هیچ لایه‌نێك ناتوانێت دژی بێت".
ئه‌و پێیشی وایه: "شاندی نێوده‌وڵه‌تی و عێراقی دێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و داوا له سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن هاوكاریان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن حكوومه‌تی نوێی عێراق دروست بكەن."
kdp-
