مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتیی ئافرەتان کرد

 مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتیی ئافرەتان کرد
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد.

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 5\9\2018، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی به‌ستن و كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م له‌مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ، رای گەیاند: ”به‌بۆنه‌ی به‌ستن و به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهاتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم لە سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و ئەندامانی كۆنگرە و ئەندامان و كادیرانی یەكێتییەكه‌تان دەكەین“.

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ”هیوادارین سه‌ركردایه‌تیی نوێ، رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له‌خزمه‌ت مافی ئافره‌تان به‌گشتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی بابه‌ته‌نیشتمانییه‌كان و مافی مرۆڤ بگێڕێت“.



دەقی پەیامەکە:


په‌یامی پیرۆزبایی به‌ستن و كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م له‌مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان.



به‌بۆنه‌ی به‌ستن و به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهاتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم لە سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و ئەندامانی كۆنگرە و ئەندامان و كادیرانی یەكێتییەكه‌تان دەكەین.



هیوادارین سه‌ركردایه‌تیی نوێ رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له‌خزمه‌ت مافی ئافره‌تان به‌گشتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی بابه‌ته‌نیشتمانییه‌كان و مافی مرۆڤ بگێڕێت، وێرای پیرۆزباییمان، هیوای سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ده‌خوازم له‌كارو چالاكییه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌ركردایه‌تیی پێشوو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌رك و ماندووبوونیان.



مه‌سرور بارزانی

5/9/2018







باسنيوز
Top