مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتیی ئافرەتان کرد
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 5\9\2018، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی به‌ستن و كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م له‌مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ، رای گەیاند: ”به‌بۆنه‌ی به‌ستن و به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهاتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم لە سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و ئەندامانی كۆنگرە و ئەندامان و كادیرانی یەكێتییەكهتان دەكەین“.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ”هیوادارین سه‌ركردایه‌تیی نوێ، رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له‌خزمه‌ت مافی ئافره‌تان به‌گشتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی بابهتهنیشتمانییهكان و مافی مرۆڤ بگێڕێت“.
دەقی پەیامەکە:
په‌یامی پیرۆزبایی به‌ستن و كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م له‌مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان.
به‌بۆنه‌ی به‌ستن و به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهاتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم لە سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و ئەندامانی كۆنگرە و ئەندامان و كادیرانی یەكێتییەكهتان دەكەین.
هیوادارین سه‌ركردایه‌تیی نوێ رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له‌خزمه‌ت مافی ئافره‌تان به‌گشتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی بابهتهنیشتمانییهكان و مافی مرۆڤ بگێڕێت، وێرای پیرۆزباییمان، هیوای سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ده‌خوازم له‌كارو چالاكییه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌ركردایه‌تیی پێشوو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌رك و ماندووبوونیان.
مه‌سرور بارزانی
5/9/2018
باسنيوز
