لە هەولێر 12 شوێنکار بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان داخران

 لە هەولێر 12 شوێنکار بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان داخران
قایمقامییەتی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات کە لێژنەکانیان سەردانی 26 شوێنکاریان کردووە و 12 شوێنیان داخستووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5\8\2018، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ‎لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ، پشکنینیان بۆ 26 شوێنکار لە شاری هەولێر ئەنجام دا، کە پێکهاتوون لە کافتریا، خواردنگە، چێشتخانە، مارکێت، کولێرە بەڕۆن، ساردەمەنی.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ‎مەبەست لەپشکنین وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر لەپێناو بەرژەوەندی تەندروستیی هاووڵاتییانە، سێ خواردنگە، دوو ساردەمەنی، حەوت کافتریا داخران.

جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن.










باسنيوز
Top