وەرزشوانێکی کورد لە مەهاباد بەهۆی ڕوودای هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا
بەپێی ڕاپۆرتێک ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/9/5 سیاوەش بەهاردوست، وەزشوانی گەنجی بۆکسێری خەڵکی مەهاباد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەست داوە.
سیاوەش بەهاردوست، ساڵی 2017 لە پێشبڕکیی پاڵەوانیی ئێران لە کێشی 80 کیلۆدا توانیبووی ببێتە پاڵەوانی ئێران و مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
ئەو وەزشوانە گەنجە کە تەمەنی 16 ساڵ بووە، لە یارییەکانی ئاسیاشدا وەک کاپتنی هەڵبژاردەی بۆکسێری ئێران بەشداریی کردبوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەهابادەوە ڕايگەیاند، سیاوەش لە کاتێکدا بە ماتۆر سکیل ویستوویە لەناو شارەوە نان و خۆراک بۆ باوکی ببات، لە سێڕیانی گوندی "ئیندرقاش"ی مەهاباد ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە و گیانی لەدەست داوە.
باسنيوز
