لە سلێمانی کچێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە گیانی لەدەست دا

 لە سلێمانی کچێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە کچێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5\9\2018، لەگەڕەكی وڵوبەی شاری سلێمانی كچێكی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی گوللەوە گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كرا و تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە .

ئەوەش روون کراوەتەوە، کە لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوار چراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.










باسنيوز
Top