تۆپخانەكانی سوپای توركیا سنووری سیدەكانیان بۆردومان كرد
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 5/9/2018 بە بیانووی بوونی پارتی كارێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) لە ناوچەكە، تۆپخانەكانی سوپای توركیا بە سەختی ناوچە سنوورییەكانی (چیای دێڵ، خواكوڕك، دەوروبەری گوندی خەلیفان)یان لە دەڤەری برادۆست بۆردومان كرد و بەو هۆیەوە ئاگرێكی گەورە لە پوش و پاوان و دارستانی ئەو ناوچانە كەوتەوە و زیانی زۆر بەر ژینگەی دەڤەرەكە كەوتووە".
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، گوتیشی، دوای وەستانی تۆپبارانەكە، ئێستا خەڵكی ئەو ناوچانە روویان كردووەتە شوێنەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە و زیانەكانیش زیاتر سووتانی پوش و پاوان بووە و زیانی گیانیی خەڵكی سڤیلی لێ نەكەوتۆتەوە، سەبارەت بە زیانەكانی (پەكەكە)ش زانیاریمان لەسەری نییە.
باسنيوز
