بەرپرسێک پلانێکی مەترسیداری حەشدی شەعبی لە کەرکووک ئاشکرا دەکات

 بەرپرسێک پلانێکی مەترسیداری حەشدی شەعبی لە کەرکووک ئاشکرا دەکات
دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، 12 هەزار خێزانی عەرەب لە کەرکووک نیشتەجێ کراون.

عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە كەركووك-گەرمیان ڕايگەیاند،لە ئەو 12 هەزار خێزانە عەرەب بە مەبەستی بە عەرەبکردن (تەعریبکردن)ـەوەی کەرکوک لە شارەکانی عێراقەوە براونەتە کەرکووک.

عەدنان کەرکووکی پلانێی بەرنامە بۆ داڕێژراوی میلیشیا عێراقییەکانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، کە ئێستا خێزانە عەرەبەکانی دەوروبەری کەرکووک منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان لە ناو کەرکووک تۆمار دەکەن، بۆ ئەوەی رێژەی کورد لە سەنتەری کەرکووک کەم ببێتەوە.

ئەو پلانەی تەعریبکردنەوەی کەرکووک بەشێکە لە دەرەنجامەکانی خیانەتی گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بە خیانەتکارانی گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەر ناسراون.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.










باسنيوز
Top