کۆمسیۆن ناوی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بڵاو دەکاتەوە
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 5/9/2018 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی کۆمسیۆن، ناوی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە".
بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران دەشڵێت: "دواتریش ناوەکان ئاڕاستەی نووسینگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان دەکرێت".
بڕیارە ڕۆژی 30/9/2018 ھەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
باسنيوز
