وته‌بێژى كۆمه‌ڵ: سورین لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا له هیچ هه‌وڵێكدا به‌شدار نه‌بووه كه له پێناو دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان درابێت
ڕێبوار حه‌مه‌د، لەڕوونکردنەوەیەکدا رایگه‌یاندوه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ له كاری سیاسی خۆیدا ویستی وابووه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌رێوه‌بچێت و له هیچ هه‌وڵێكدا به‌شدار نه‌بووه كه له پێناو دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان درابێت.
راشیده‌گه‌یه‌نێت،"ئێستاش به پێویستی ده‌زانین ئه‌م هه‌ڵوێسته روون و راشكاوه‌مان دووپات بكه‌ینه‌وه له پێناو به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دوور له ساخته‌كاری".
وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلام كوردستان وتیشى،" هه‌ر لێدوان و وته‌یه‌كیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌ی كۆمه‌ڵى ئیسلامى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه".
خه‌ندان
