سبەی پێنجشەممە، مووچەی هەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابەش بکرێت
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨، دابەشکردنی مووچەی مانگی ٦ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێ کردووە.
بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە، مووچەی هەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابەش بکرێت.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشکرا کرد کە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوودا، مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندرووستی دابەش دەکرێت و ئەگەر هەیە هەر لەو دوو ڕۆژەدا، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریش دابەش بکرێ.
ئەوە دووەمین مانگە وەزارەتی دارایی بەبێ هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی، مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا فەرمانبەران بە تەواوەتی ئەو ڕۆژە نازانن کە تێیدا مووچەی مانگانەیان وەردەگرن.
باسنیوز
