بەھای تومەن دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار دەکات

بەھای تومەن دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار دەکات
رۆژ لە دوای رۆژ دراوی تومەنی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین بەشێوەیەک پێشتر دابەزینی وای بە خۆیەوە نەبینیووە .

بەپێی دوایین ھەواڵ تومەنی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین بە شێوەیەک ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە زیاتر لە یەک ملیۆن و چوارسەد ھەزار تومەن بووە .

ھۆکاری دابەزینی بەھای تومەن بۆ ئەو سزایانە دەگەڕێتەوە کە ئەمەریکا لە دژی ئێران گرتوویەتیە بەر و رۆژ لە دوای رۆژ کاریگەری لە سەر ئابووری ئێران زیاتر دەبێت .


ئەمەریکا جگە لە قۆناغی یەکەمی سزاکان بەنیازە لە مانگی ١١ داھاتوو قۆناغی دووەمی سزاکان رابگەینێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاتر دابەزینی بەھای تومەن .



bas news -
Top