وێبسایتی زانكۆڵاین ماوەی ١٠ ڕۆژ فۆڕمی قوتابیان وەردەگرێت
ئەمڕۆ ٤ی٩ی ٢١٠٨، وێبسایتی زانكۆڵاین دەست بە كارەكانی دەكات و قوتابیان دەتوانن فۆڕمی خۆیان پڕ بكەنەوە، لە بەشێكی ڕێنوێنییەكانی زانكۆڵایندا ھاتووە، پێویستە قوتابی لەسەر كۆمپیوتەر فۆڕم پڕ بكاتەوە و ھەروەھا نابێت چەند قوتابییەك لە ھەمان كاتدا چەند فۆڕمێك پڕ بكەنەوە.
خوێندنی باڵا ئاگاداری دەرچووانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ و ٢٠١٧-٢٠١٨ دەكاتەوە كە لە ھیچ شوێنێك وەرنەگیراون، دەتوانن داخوازییەكانیان پێشكەشی سیستەمی زانكۆڵاین بكەن بە ھەر چوار سیستم (زانكۆڵاین، كریدت راستەوخۆ، پارالێل، ئێوارن) بە ڕێی ئۆنڵاین.
ھەروەھا دەرچووانی (٢٠١٣ تا ٢٠١٦)ـیش دەتوانن داخوازییەكانیان تەنیا پێشكەشی (پارالێل و ئێواران) بكەن.
لە ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ئەوە خراوەتە ڕوو، لە ئەمڕۆوە زانكۆڵاین كەوتووەتە كار و قوتابیان دەتوانن بۆ ماوەی (١٠) رۆژ لە رێی وێبسایتەكەیانەوە داواكاری پێشكەش بكەن.
لە ڕێنوێنییەكاندا ئاماژەیش دراوە، دەبێت بەرنامەی فایەر فۆكس و گووگڵ كڕۆم بەكار بھێنرێت بۆ پڕكردنەوە.
ساڵانە دوای دەرچوونی قوتابیان لە ڕێی سیستمی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، داواكاری پێشكەشی زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن بۆ دەستپێكردنی خویندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان.
kdp-
