دەربەندیخان.. ئافرەتێك بەهۆی خۆ فڕێدان لە ئۆتۆمبێل گیان لەدەست دا
ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، ڕایگەیاند "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 4/9/2018 لەسەر ڕێگای دەربەندیخان ـ وارماوا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس كە ژمارەیەك سەرنشینی ئافرەتی پێ بووە، تایەی تەقیوە و بەو هۆیەوە یەكێك لە ئافرەتەكان دەرگای ئۆتۆمبیلەكەی كردووەتەوە و خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە".
گوتیشی: "ڕووداوەكە هیچ زیانێكی دیکەی گیانی و مادی لێ نەكەوتووەتەوە و ئەو ئافرەتەش كە خۆی لە ئۆتۆمبێلەكە فڕێ داوەتە خوارەوە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە".
ڕوونیشی كردەوە "شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە".
باسنیوز
