سۆران.. حکوومەت بەدەم داواکاریی خۆپیشاندەرانەوە دەچێت

 سۆران.. حکوومەت بەدەم داواکاریی خۆپیشاندەرانەوە دەچێت
بەهۆی دواکەوتن و ڕاگیرانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی شەقام و کۆڵانەکانیان، دانیشتوانی گەڕەکی کانی لە شارەدێی دیانا، لە سنووری شاری سۆران، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجام دا.

مەغدید عەریف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 3/9/2018 ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەكی كانی لە سنووری ناحیەی دیانای سەر بە شاری سۆران، هاتنە سەرشەقامی گشتی و بۆ ماوەی كاتژمێرێك رێگای سەرەکیی (سۆران–سیدەكانیان) داخست و داواکارییان ئەوە بوو هەرچی زووە دەست بکرێت بە تەواکردنی قیرتاوی کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکەکەیان".

گوتیشی: "ڕاستەوخۆ وەک ئیدارەی ناوچەکە چووینە ناو خۆپیشاندەران و گوێمان لە داواکارییەکانیان گرت و کاری جدی لەسەری دەکەین، هەروەک پێشتریش ئێمە كارەمان لەسەر ئەم پرۆژەیە كردووە و سەدا حەفتای پرۆژەكەش تەواو بووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایییەوە كارەكانی راگیرابوون".










باسنیوز
Top