شاندێکی باڵای پارتی گەیشتە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان

شاندێکی باڵای پارتی گەیشتە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان
شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی.


شاندەکە، کە پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 4/9/2018 گەیشتە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان، بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتییە و لەلایەن عومەری سەید عەلی، رێکخەری گۆڕان پێشوازی لێ کراوە.

شاندەکەی پارتی لە ماڵی نەوشیروان مستەفای رێکخەری کۆچکردووی گۆڕان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو حزبە لە کۆبوونەوە دایە.



تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوە باڵەکی پارتی و گۆڕان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوو حزبە.



بڕیارە رۆژی 30ـی ئەیلولوی 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.









باسنيوز
Top