وەزارەتی ڕۆشنبیری لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە داوایەک ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەکا
محه‌مه‌د گه‌ردى،به‌ڕێوه‌به‌رى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى ڕاگه‌یاند: وێڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه، زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆن مۆڵه‌تى ساڵانه‌یان نوێ نهكردووەتەوه،بۆیه داواكاریمان داوه‌ته كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ریكلامى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیان پێنه‌ده‌ن".
ڕونیشیكرده‌وه كه له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كه بڕیاره له 5 / 9 / 2018 ه‌وه ده‌ست پێبكات، چاودێرى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین و هه‌ر كه‌ناڵیك له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، په‌یامی توند بڵاو بكاته‌وه و هێرش بكاته سه‌ر لایه‌نه‌كان كه پێمانوایه كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌خاته‌سه‌ر ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكه‌وه ژیان، به‌پێی رێنماییه‌كان سزا ده‌درێت.
بڕیاره كاتژمێر 12 ى شه‌وى 5 / 9 / 2018 بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست پێبكات و تا كاتژمێر 8 ى به‌یانى 28 / 9 / 2018 ، واته 48 كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن،به‌رده‌وام ده‌بێت.
باس‌نیوز
