کاتی دابه‌شكردنى پاره‌ى چاودێرى سه‌ر سندوقه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دواده‌كه‌وێت
ڕزگار حاجى،جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕاگه‌یاند: هه‌رچه‌نده بودجه بۆ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12 ى ئایارى عێراق ته‌رخان كرابوو و پاره‌ى چاودێرانى سه‌ر سندوقه‌كانیش دابین كرابوو، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانى كۆمسیۆن پڕۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه گرفتى تێكه‌وت".
گوتیشی: "دواى دهستبهكاربوونهوهمان بڕیار بوو له‌و هه‌فته‌یه‌دا كاره‌كانى دابه‌شكردنى پاره‌كه ده‌ست پێبكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆى بڕیارێكى حكوومه‌تى عێراقه‌وه دابه‌شكردنى پاره‌كه وه‌ستاوه‌و پێمانڕاگهیهندراوه كه دابه‌شكردنه‌كه بخه‌ینه دواى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه".
به‌گوێره‌ى گوته‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڕى پاره‌كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى وێستگه 250 هه‌زار دینار و بۆ چاو‌دێر و كارمه‌ندانى دیكه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ڕۆژى پڕۆسه‌كه 200 هه‌زار دیناره.
باس‌نیوز
