کاتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێ

 کاتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێ
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کورستان ئاشکرای کرد کە بڕیارە شەوی سێشەممە 28 / 8 / 2018 یەکەم کۆمەڵەی حاجیان بگەنەوە خاکی هەرێمی کوردستان.



نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: بەپێی خشتەی فڕۆکەوانی عێراقی بڕیارە شەوی سێشەممە 28 / 8 / 2018 کاتژمێر (30 : 10)خولەک فڕۆکەی گواستنەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە فرۆکەخانەی جددەی سعودیە بفڕێت و کاتژمێر 1 ی شەو بگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر".



گوتیشی: "ژمارەی حاجیانی یەکەم کۆمەڵە کە سێشەممە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان 418 حاجییە کە خەڵکی سنووری پارێزگای هەولێرن و بڕیارە بەچەند ڤۆناغێک و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی حاجیان بگەنەوە هەرێمی کوردستان".




باسنیوز
Top