عارف ڕوشدی: هێشتا گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان نەگەیشتووەتە ئەنجام
گفتوگۆی چڕ له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌مڕۆش شاندێكی شیعه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و سه‌ره‌تاش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ بوونه‌وه و بڕیاره له‌گه‌ڵ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتیش كۆ ببنه‌وه.
ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، عارف ڕوشدی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "واده‌ی یاسایی‌ی پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق زۆر نزیك بووەته‌وه، بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م په‌رله‌مان كۆ بێته‌وه و هه‌میش حكوومه‌تی تازه دروست بكرێت، بۆیه شاندی شیعه‌كانیش كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه له‌و چوارچێوه‌دایه، گفتوگۆكانیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و هێشتا له قۆناغی له‌یه‌كتێگه‌یشتندان و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆن دروست بكرێت."
عارف ڕوشدی گوتیشی: "شانده‌كه‌ی شیعه‌كان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ بوونه‌وه و بڕیاره له‌گه‌ڵ شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتیش كۆ ببنه‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو ڕێككه‌وتن بكرێت، كه هه‌رچی له ده‌ستووردا بۆ كورد دیاری كراوه له كارنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتوودا هه‌بێت، ئه‌وكات كورد بڕیاری خۆی ده‌دات."
ڕوشدی باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌ر شاندێك دێته هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م جار سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، چونكە كاریگه‌ریی سه‌رۆك بارزانی زۆره له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌ش، بۆیه تێڕوانینی خۆیان ده‌خنه به‌رده‌م ئه‌و و ئه‌ویش بۆچوونی خۆی به ئه‌وان ده‌ڵێت و سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ر لایه‌نێك داواكاریی كورد جێبه‌جێ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن."
ڕوشدی ڕایشیگەیاند: "هه‌ر حكوومه‌تێك به‌بێ كورد دروست بكرێت سه‌ركه‌وتوو نابێت و شکست ده‌هێنێت، بۆیه لایەنەكان به‌رده‌وام سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كورد پشتگیری‌یان بكات، چونكه پێویستیان به هه‌رێمی كوردستانه."
kdp-
