دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی٦ی فەرمانبەران دەکرێ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند : هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی ٦ی فەرمانبەران دەستپێدەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە وەک پێش قەیرانی دارایی گەنجینەکان وەزارەتەکان ئاگادار دەکەنەوە30ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێ".
ڕوونیشی کردەوە وەکو مانگی رابردوو، لە 5ی مانگی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لە 5ی ئاب مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا، لە پێش جەژن مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەشکرا.
بە پێی زانیارییەکان لەمەودوا خشتەی مووچە راناگەیەندرێ بەڵکو 30ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێ.
باسنیوز
