ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە ڕێگای هەولێر- کۆیە ڕوویدا

ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە ڕێگای هەولێر- کۆیە ڕوویدا


به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه‌ ئاشكراى كرد كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى هەولێر - كۆیه‌ لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ چوار کەس بوونە قوربانی.



زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتووچۆى كۆیه‌ ڕاگه‌یاند: "ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى هەولێر- کۆیە لە نزیك شاره‌دێى دێگه‌ڵه‌ له‌نێوان ئۆتۆمۆبێلێكى تایبه‌تى جۆرى كیا و ته‌كسیه‌ك ڕوویداوه‌ و بەوهۆیەوە دوو کەس له‌ ڕه‌گه‌زى نێر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوونە".



گوتیشی: "دواى ڕووداوه‌كه‌ لایه‌نى په‌یوه‌ندار گه‌یشته‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رم و برینداره‌كانیان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كرد و دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوەتەوە".



ڕێگای هەولێر- کۆیە به‌ ڕێگاى مه‌رگ ناسراوه‌ به‌هۆى خراپى و ته‌سكییه‌وه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین ڕووداوى هاتووچۆی لێ ڕوودەدات و ئێستا بڕیارى به‌ دووسایدكردنى ڕێگاكه‌ دراوە.

bas news-
Top