رای حكوومەتی ھەرێم لەبارەی سزاكانی سەر ئێران ئاشكرا دەكرێت

رای حكوومەتی ھەرێم لەبارەی سزاكانی سەر ئێران ئاشكرا دەكرێت


هه‌رێمی كوردستان و ئێران وه‌كو دوو دراوسێ خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و سیاسیی دوور و درێژن له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام كاریگه‌ری سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر ئێران، وایكردووە له‌باره‌ی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێرانەوە لێره‌ و له‌وێ قسه‌ی جیاوازی لەسەر بكرێت. به‌رپرسێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ رێگه‌ی ەوە رای فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.

عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی، بەڕێوەبەری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران راگەیاند: "پەیوەندییەكانی ئێمە و ئێران ھی ئەمڕۆ نییە، لە ماوەی رابردوو ئەگەر لە سنوورەكان كێشەیەكمان ھەبووبێت بە لێك تێگەیشتن چارەسەرمان كردووە".

گوتیشی: "پەیوەندیی و مامەڵە بازرگانییەكانمان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت، چونكە وەك ھەرێمی كوردستان پێویستیمان پێیە، بەڵام ئەگەر لەلایەن حكوومەتی عێراق بڕیارێك لەبارەی خاڵە سنوورییەكان دەربچێت و ھەموو سنوورەكانی بگرێتەوە، ئەوكات وەك ھەرێمی كوردستان پابەندی بڕیارەكە دەبین".

عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی، ئاماژەی بەوەشدا: "تائێستا ھیچ بڕیارێك لە حكوومەتی عێراق لەبارەی خاڵە سنوورییەكانی ئێران دەرنەچووە، تەنانەت ئێمە داوای ئەوە دەكەین كە پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان بەرەوباشتر بچێت".
k24-
Top