كۆمسیۆن مەرجەكانی دامەزراندنی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، 42 ھەزار كەس بۆ بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دادەمەزرێنێت و مەرجەكانی دامەزراندنی فەرمانبەرانیش بڵاودەكاتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی كە داوای دامەزراندن دەكەن دەبێ ئەم مەرجانە رەچاو بكەن.
1- خوێندنەوەی وردی زانیارییەكانی فۆڕمەكە
2- پڕكردنەوەی زانیاری بەشێوەیەكی راست و دروست
3- زانیاری نادروست نەنوسرێت، چونكە دەبێتە مایەی دورخستنەوەی كەسەكە لە ھەر قۆناخێكی پرۆسەكەدا.
4- پێویستە پێشكەشكار لانیكەم ھەڵگری بڕوانامەی ناوەندی بێت.
5- دوای پڕكردنەوەو دڵنیابوون لە زانیاری كلیك لەسەر Submit بكات بۆ ناردنی زانیارییەكان
6- تەنھا یەك جار كلیك لەسەر Submit بكات بۆ ئەوەی زیاتر لە جارێك فۆڕمەكە نەنێردرێت و بێبەش نەبێت لە بەشداریكردن
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەو كەسانەی داوای دامەزراندن دەكەن دەبێ ناوی چواری و ژمارەی مۆبایل و ساڵی لە دایكبوون و رەگەز و شوێنی نیشتەجێبوونیان بنووسن. ھەروەھا دەبێ لەكاتی گرێبەست كۆپیەكی باوەڕپێكراوی بڕوانەمەكەیان پێشكەش بكەن.
k24 _
