بەڕێوەبەرایەتیی گه‌نجینه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
عه‌لی عوسمان، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی یه‌كێكی‌تر له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌مان دانا كه ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌نجینه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆ تواندرا بكرێته‌وه و له‌ناو داموده‌زگاكانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش فه‌رمانبه‌ری بۆ دابین بكرێت".
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ هه‌موو قوناغه كارگێڕییه‌كانی ئه‌م به‌ڕێوبه‌رابه‌یه‌تییه به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا و بە فەرمی کردمانەوە، هه‌ر ئه‌مڕۆش فه‌رمانبه‌ره‌كانی موباشه‌ره ده‌كه‌ن و هیواداریشین له مانگی ئاینده‌دا بتوانن سه‌رجه‌م كاروباره‌كانیان ڕێك بخه‌ن".
هاوكات كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له‌مباره‌یه‌وه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، گوتی: "كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌تییه هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی هه‌ڵه‌بجه له پارێزگای سلێمانی".
گوتیشی: "سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی، فه‌رمانگانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی كه له ئاستی پارێزگا پێویسته هه‌بن و له‌ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكرێنه‌وه(88) دانه‌یه له‌و ژماره‌یه‌ش، (45) دانه‌یان فه‌رمانیان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێكیان ده‌ست به‌كار نه‌بوون و هه‌ندێكیش هه‌ر پیش‌تر له‌ناو هه‌ڵه‌بجه هه‌بوون و هه‌ندێكی دیكه‌شیان له ئیستا له ئیشدان".
باسنيوز
