ئاكپارتی گێڕانەوەی سزای له‌سێداره‌دان دەباتە په‌رله‌مان
پێشتر ئاكپارتی و مه‌هه‌په به‌ڵێنیان به‌هاووڵاتیانی توركیا دابوو، له په‌رله‌مان سزای له سێداره‌دان بگێرنه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنی هاووڵاتی بێ‌تاوان له كاتی هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز له توركیادا.
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیاش چه‌ندین جار گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان بدات، ئیمزای ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له جه‌هه‌په و هه‌ده‌په دژی سزای له‌سێداره‌دانن له توركیا و به دووركه‌وتنه‌وه‌ی توركیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌زانن. هه‌روه‌ها چه‌ندین جار گوتوویانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له په‌رله‌مان به به‌ڵێ ده‌نگ به پڕۆژه یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان ناده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئاكپارتی و مه‌هه‌په به به‌ڵێ ده‌نگ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان بده‌ن، له په‌رله‌مان پڕۆژه یاساكه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌بێت 400 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بده‌ن، به‌ڵام ده‌نگه‌كانی مه‌هه‌په و ئاكپارتی 346 كورسییه.
لێره‌دا ئه‌و دوو پارته ده‌توانن پڕۆژه یاساكه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنن و بیخه‌نه ریفراندۆمه‌وه، واته هاووڵاتیانی توركیا یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه كه سزای له سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه یاخود نا.
ئه‌گه‌ر هه‌یه سزای له سێداره‌دان نه‌بێته یاسا و به‌رده‌وام له توركیا بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت كه ده‌ستیان هه‌بووه له هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌هه‌په باسی لێوه ده‌كه‌ن، مه‌هه‌په به مه‌رجێك ده‌نگ به گه‌ڕانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ش بگرێته‌وه.
له داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا كێ له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دانه و كێ پشتگیری ده‌كات و ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه یاسایه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌بێت.
باسنيوز
