هێمن هەورامی: پارتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە
هێمن هەورامی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، پارتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نییە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بە یەکڕیزیی هەموو لایەنەکان و کاری پێکەوەیی، ”هەوڵبدەین هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدەین و سەروەرییەکی گەورە بۆ کوردستان و پرۆسەی دیموکراسی تۆمار بکەین“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو ڕۆژە هەریەک لە لاهوور جەنگی کە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی بە یەکێک لە سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناساندوویانە و قوباد تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ”هەموو لایەنەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی کوردستانن“. لە کاتێکدا چەندان جار سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێداگرییان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووە.
باسنيوز
