دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەستیپێکرد
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دراوەتە تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ یەكشەممە 5-8-2018 دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و لەو چوارچێوەیەشدا، مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكراوە.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە رۆژانی داهاتوودا دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت، بۆ وەرگرتنی مووچەش بەپێی خشتەیەك وەزارت و دەستە و سەرۆكایەتییەكان لە رێگەی گەنجینەكانەوە ئاگادار دەكرێنەوە.
لە چوار مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی لە رۆژی پێنجی مانگەوە مووچەی دابەشكردووە.
