جەژنانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

جەژنانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی خێرخوازێک، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، جەژنانەی پێشکەش بە ٦٠ خێزانی خەڵکی کەرکووک کرد، کە هەتا ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێن. هاوكات کۆمەڵەی پزیشكانی کوردانی نەمسا، لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێداویستی و کەلوپەلی پزیشكیان بەخشییە سێ نەخۆشخانە لە پارێزگای هەولێر.


ئەمرۆ ١٨/٦/٢٠١٨، جەژنانە پێشکەش بە ٦٠ خێزانی کەرکووکی کرا. جەژنانەکە لەلایەن خێرخوازێکەوە دابین کرابوو، کە پێکهاتبوو لە ١٢٠ کیلۆگرام گۆشتی سوور و ٦٠ دەستەی شیرینی بۆ خێزانەکان دابین کراوە.

ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بەم پرۆژەیە گوتی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکاندا جۆرەها پرۆژەی خێرخوازیی بە هاوکاری خێرخوازان و رێکخراوە جیهانی و ناوچەییەکان بەڕێوەدەبات و بەو شێوەیە جەژن لەگەڵ هەژاران و کەمدەرامەتان و ئاوارە و پەنابەران بەش دەکات؛ لەم جەژنەشدا بە پێشکەش کردنی ١٦٠ کیلۆگرام گۆشتی سور و ٦٠ دەستەی شیرینەمەنی خێزانە کەرکووکییەکان لە دەشتی بەهەشت بەسەر دەکەیەنەوە.
kdp-
Top