ڕانیه..به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سێ كه‌س بوونە قوربانی
شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/6/2018 كاتژمێر 8:00ی بەیانی، سێ بریندار گه‌یاندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه به‌ناوه‌كانی ( و.ع.ا) ته‌مه‌ن 38 ساڵ پیشه‌ی كاسپ دانیشتووی ڕانیه گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز، برینداری دووه‌م ( ڕ،م،ع ) ته‌مه‌ن 17 ساڵ پیشه‌ی قوتابی و دانیشتووی هه‌مان شوێن، كه هه‌ردووكیان مام و برازای یه‌ك بوون، برینداری سێیه‌م كه دراوسێی مام و برازاكه‌یه به‌ناوی ( ع،ت،ا ) ته‌مه‌نی 53 ساڵە و له ڕه‌گه‌زی مێیە.
گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە كێشه‌كه له‌ئه‌نجامی كیشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان مام و برازاكه بووه كه به چه‌كی كڵاشنكۆف و ده‌مانچه ته‌قه‌یان له یه‌كتری كردووه‌و به فیشه‌ك یه‌كتریان بریندار كردووه.
ئاشکراشی کرد، كه بریندارەکان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه له ژێر چاودێری پزیشكیدان بۆ چاره‌سه‌ر و به‌پێێ فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ش مام و برازاكه فرمانى ڕاگرتنیان بۆ ده‌رچووه.
باسنيوز
