پۆلیسی هەولێر: سێ رۆژی جەژن هیچ کێشەیەک لەو شارە رووی نەدا
ئەمڕۆ دووشەممە 18\6\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی (Hawler Police)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رای گەیاندووە: ”سوپاس بۆ خوا، سوپاس بۆ دانیشتوانی شاری هەولێری خۆشەویست، کەوا بەرێکردنی هەر سێ رۆژی جەژن، هیچ ڕووداوێکی ئەوتۆ، یاخود کێشەیەک رووی نەداوە کە شایەنی باسکردن بیت“.
پۆلیسی هەولێر، ئەوە خستووەتەڕوو: ”سوپاس و خۆشەویستیمان بۆ یەکە بە یەکەی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوەخۆ کە توانیان پلانە ئەمنیەکە بەسەرکەتوویی ئەنجامدەن“.
چەند رۆژێک بەر لە جەژن، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن خستە روو.
باسنيوز
